ئه و شیعره بۆشه هید به هزادی کمانگر داندراوه
له لایان کاك حامید ره شید زه رزا
من زیندانیمه تۆ زیندان وانی
من ڕووناکیمه تۆ تاریکانی
من هه‌رشاگردی خانعه‌لیم، باوه
یادی ڕاسپاردی ویم له‌لا،ماوه
ده‌یگوت: بکێشه له ته‌خته سیا
وینه‌ی تیشکی ڕۆژ،ڕۆشنی خودا
شه‌مشه‌مه‌کوێر‌ان، به‌کۆ بفڕێنه
دوژمنی نوورن،تێ‌یان قوولێنه
ئه‌من هاوکاری عیزه‌ت به‌همه‌نم
بۆنی بارانه‌ی ده‌ڕژامه‌وته‌نم
ده‌ڵێن: که باران له وێ ده‌باری
بۆنی وی لێد‌ێ ئاوی ڕووباری
ئه‌من قوتابی "سه‌مه‌د بێڕه‌نگیم"
زه‌نگی شکانی دڵی بێده‌نگیم
من هه‌رمامۆستای قوتابخانه‌که‌م
له‌ڕێی به‌خت ئه‌که‌م سه‌روگیانه‌کم
من نووری فه‌جروگرشه‌ی به‌یانم
تاریکان ئه‌تۆی که‌وتویه گیانم
تۆ میرات گری خوێن مژه‌کانی
جه‌لادیی گزنگ زه‌رده‌ی به‌یانی
من میرات گری گزینگی ڕۆژم
تاریک ڕاماڵی ڕۆژ له به‌رکۆژم
زیندان بۆمن وتۆ،دوو مانای هه‌یه
تۆخوین فڕده‌که‌ی،فڕی من مه‌یه
قه‌ڵاچۆکه‌ری،... حه‌یوانی ئه‌تۆ
بڕۆ ئینسان به، ...ئینسانی ئه‌تۆ
ئێستا که ئه‌تۆ، وا ئه‌منت ناسی
خۆت بناسێنه خو‌ێنمژی خاسی
له‌کام به‌رجۆی، ئالیکت چه‌نده
له‌و خوینڕژانه،چیت له‌جولبه‌نده
قوتابی کێ بووی،هاوکارت کێیه
دیارده‌ت له کام ئاخوندی پێیه
ئاڵقه به‌گۆشی کامه خوێنڕێژی
حزب الله، ئه‌نساڕ،بۆمن ببێژی
ده‌رجه‌و،ڕوتبه‌ت به‌چه‌ندکوشتنه
شانازی کوشتنت له کام به‌رگنه
چێرۆکی کاتی قه‌مچی کێشانت
له هه‌ردووده‌ستم ده‌ستبه‌نده‌کانت
زنجیروپێ به‌ند له ده‌س و پێم دا
حوکمی ئیعدام ومه‌رگ له‌ڕێم دا
دیواری زیندان هه‌رچه‌نده به‌رزه
به‌ینی من تۆ له زیندان مه‌رزه
ئه‌تۆی زیندانه‌وان،تاریک په‌رستی
نامه‌ی ڕوناکێت ندراوه ده‌ستی
به سروه‌ی بیان من خووگرتوومه
به‌گزنگ و شه‌بق فرچک گرتومه
بانگی ئازادی له سینگم دایه
له‌ودنیاش ئه‌من بانگه‌شه‌م وایه
مه‌رگ ناتوانی پێم به‌رێ زه‌فه‌ر
که‌بۆگه‌لی خۆم گیانده‌که‌مه ده‌ر
ئه‌تۆش جه‌لادم،پێخوری مه‌رگی
به‌ڵام به‌په‌ستی به‌خوێریوو،نه‌نگی
به‌شی تۆ تف و له‌عنه‌تی خه‌ڵکه
بۆ تۆ شانازی بێ مانا‌و که‌لکه
جلی خنکان و سیداره‌ت له‌به‌ر
جل و جۆڕخوارکه‌ی ده‌شتکه‌نه‌ده‌ر
من هه‌رڕۆژ له‌سه‌ردیواری زیندان
وێنه ده‌کێشم له هاوگۆوه‌ندان
خه‌نده‌ی قوتابی وه‌ک گوڵی به‌هار
بۆم میرات ماوه له دێهات‌و شار
ئاگریجه‌ی یارم مشت‌وماڵ ئه‌که‌م
خۆم له ده‌ردوخه‌م بێخه‌یاڵ ئه‌که‌م
هه‌ستی ناسکم به‌شه‌وگار هاوسه‌ر
ده‌یکه‌مه گوڵی جوانی تۆقی سه‌ر
دستم به زولفی گوڵاندا دێنم
تاقه شه‌ونه‌مێک نا شه‌مزێنم
له ماتم دووری کوڕی زیکرمه
له پا‌ڕنه‌وه‌ش دوعای بیکرمه
به‌لام ئه‌تۆ،دێی،که‌وڵ ئه‌که‌ی له‌شم
"حاشا له بوونم ده‌که‌ی و هه‌شم"
بۆیه پێت ده‌ڵێم مابینمان زۆره
من خه‌ڵک خوازم،ئه‌تۆ، ناتۆره
وه‌رسه‌رسفره‌م ئینسان به، فێربه
تاڵی بابس بێ،شیرین به،مێربه
مێوانی جوانی ده‌م به پێکه‌نین
پشوو هه‌ڵمژین دوور له‌رێگای قین
ئاشق‌و مه‌ست بین له ڕیی دڵداری
دۆستی گوڵان بین دوور له‌نه‌یاری
شه‌وی من جوانی‌وسه‌فای ئه‌ستێره
شه‌وه‌زنگی تۆ،بێ که‌لک و خێره
دوعای تۆ سه‌رجه‌م کڵپه‌ی ئاگره
له‌ش سووتێنه‌ره، دونیا داگره
من پاڕانه‌وم بۆسه‌ر به‌ستی یه،
ڕزگارله‌ده‌ستی،ئه‌وژێرده‌ستی یه،
تۆ گڕی سووری پۆلووی بێدادی
نه‌یاری خه‌ڵک‌و به‌ڵای ئازادی
له‌سفره‌ی ڕه‌حمان نانی شه‌یتانی
ته‌مه‌ن کورت ده‌بێ، باشه بزانی
له سه‌ر ئازادی ماڤی نه‌ته‌وه‌م
سیداره کڕنوش ده‌با،که ئه‌وه‌م
ڕمبه‌ی پێم بابێ وه‌سیه‌ته له‌لام
له‌گه‌ڵ هه‌ردباخۆم،ئاخری که‌لام
هه‌نگاوی توندم نیشانه‌ی ماوم
دایکم پیی وتووم سه‌رله پێناوم
لێم یاساخ مه‌که، قاقه‌زوقه‌ڵه‌م
له‌بێژیگ ئه‌ده‌م کوڵ‌و ده‌روخه‌م
لای لای ده‌نووسم بۆ مناڵه‌کان
هه‌تا تێبگه‌ن گشت گو‌ڵاڵه‌کان
ئێوه په‌یره‌وی خه‌تی شه‌یتانن
دوژمنی گه‌ڵ‌و دژی ڕه‌حمانن
هه‌ر ئه‌وجه‌لادی کۆڕی بێدادین
هه‌رئه‌و خوینمژه‌ی دژی ئازادین
هه‌رئه‌و مقه‌سته‌ی تیژی دوودمن
هه‌رنووکی تیژی په‌یکان‌و ڕمن
هه‌رجسته‌ی گورگه،شکڵی گۆڕاوه
هه‌رکوردخۆڕه‌که‌ی دوێنی یه،باوه
ئێستا که ئه‌تۆ،وا ئه‌منت ناسی
خۆت بناسینه، خو‌ێنمژی خاسی
له‌هاوکارانت زوان بکه‌وه
کامه‌یان ئاڵه‌ن، کامه‌یان شه‌وه
له خۆت، له‌ماڵت، له‌بنه‌ماڵه‌ت
له‌کاری دوێنێ و،له ورده‌واڵه‌ت
شه‌جه‌ره‌ی خۆت‌و پایه به‌رزانت
کاوێژ که‌رانی ده‌م به قورئانت
له چاوده‌رێنان،گزه‌وفیڵ وفه‌ند
له‌هه‌لاوه‌سین له‌ته‌رسه،ده‌سبه‌نه‌د
له‌زگ هه‌ڵدڕین له‌پشت شکاندن
له لێو هه‌ڵدڕوون قاقه‌ز دڕاندن
له‌شه‌ق تێهڵدان له پاڵه په‌ستۆ
له شین‌و گابۆڕ له هاواروو ڕۆ
له‌نه‌خشی سینه،به‌شه‌قڵی ئاگر
له‌دژکرده‌وه‌ی پێ له‌سه‌رداگر
له‌به‌که‌ڵه‌شاخ،خوێن له‌به‌رگرتن
دست به‌سه‌رجه‌می سامان داگرتن
له خاپور بوونی وڵاتی کوردی
له‌هه‌رچی ناوی ده‌نێن نامردی
له قازیفه‌وتۆپ،به‌ناو ماڵان‌دا
له‌جه‌ندکی خه‌ڵک له‌ناوچاڵاندا
له‌هه‌ڵات هه‌ڵات له‌ماڵ سوتاندن
له ڕاوو ڕووت‌و خه‌ڵک ڕوتاندن
هه‌نجن کردنی زارۆکی گه‌ره‌ک
له ده‌رهێنانی ده‌ماری شا ڕه‌گ
سه‌وله ڕفێنی بوو نۆشی گیانت
هه‌ژدیهایه‌که،له‌سه‌ر دوو شانت
مێشکی کوروکاڵ خوراکی ئه‌وه
ئیدی ناسره‌وه‌ی بوویه‌ته،شه‌وه
لێم یاساخ مه‌که ده‌نگی گۆڕانی
له‌مێژووی کوردی وه‌ک من نازانی
کورد گشت ژیانی،ڕ‌ژانی خوێنی
له‌لای داگیرکه‌ر سه‌رکوتی شوێنی
هه‌رله‌گۆرانی وله هه‌ڵبه‌ست دایه
سه‌رچای مێژووی خه‌باتی وایه
جه‌لاد گوێبگره له‌و قسه‌ی پێمه:
سه‌ت ساڵیش بژیم مردن له‌ڕێمه
ڕۆژێکیش دادێ په‌تت له ستۆکه‌ن
بۆ سه‌لاخانه‌ت پاڵه په‌ستۆ که‌ن
هه‌رئه‌ومه‌ندیله‌ت په‌تی خنکان بێ
هه‌رئه‌وعه‌بایه‌ت گوریچه‌ی گیان بێ
ڕۆژیک دێ، دادێ، که‌خوێنی گه‌لم
بۆم بڕخسێنێ، ڕێی چاره‌ی هه‌لم
شه‌پۆلی زریایی به هێزوو به‌کۆ
ته‌فروو تونا کات ده‌سه‌ڵاتی تۆ
شه‌قیک له‌کۆشکی خوێنڕیژێت هه‌ڵدا
به‌میلیون وه‌ک تۆی مڵهوڕ وه‌گه‌ڵدا
مه‌ندیل و عه‌بای ئاخوند یاساخ بن
خه‌بات سه‌رکه‌وێ‌و لێی به‌ده‌ماخ بن
له دادگای خه‌ڵک ته‌ناف بهه‌ژێ
داگیرکه‌ری په‌ست، خوێنی بڕژێ
ناوی چه‌وساوه ئیدی نه‌مینێ
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ماڤی بستێنێ
حامید ره‌شیدی زه‌رزا،ئه‌سته‌رالیا،
19/6/2010.
____________________________________________________________________
شانۆله‌هۆڵی پێشه‌وا
لێکدانه‌وه‌ی به‌راوه‌ژوو.
له‌خوێن ڕێژێک،
وه‌رنه‌سه‌یری
ڕه‌نگی وێنه‌ی تاقه‌وکه‌وا
چه‌قڕه سه‌مای وته بێژێک
چون ده‌زۆڕنا ده‌تووڕینێ
پڕبه‌ئه‌وکی ده‌لوورێنێ
بۆخوێن ڕێژیک
قه‌تاری بۆهه‌ڵده‌به‌ستێ
له‌خوێنه‌وه
سه‌رم سوڕما که وا بیستم
ساڵهاتی جه‌لادێکی کورد
له‌کوردستان،
ببێ به بانگه‌وازی گه‌ل
دورشمی بۆهه‌ڵبگرن
قه‌سیده‌ی بۆبخوێننه‌وه
به‌خۆم ده‌گوت:
چ ئامانجێک له ڕێگادا
له‌هه‌ڕاج درا،خوینی مه‌ل
داڵاش ده‌گه‌ڕین به‌دوای هه‌ل
له‌سه‌رکه‌لاک،
به‌سته، به‌ده‌م ئه‌ڵێنه‌وه
پێم سه‌یربوو...
به‌دانیشتن به‌ئاخافتن
دوورله‌عه‌یبه،له‌شووره‌یی،
گه‌نده‌ڵه‌کان
ناوی به"زات" هه‌ڵده‌به‌ستن
دێن نوێژی بۆداده‌به‌ستن
دروشمی بۆده‌خوێننه‌وه
فاتیحابۆکه‌رداده‌ن،
که‌رباشتربوو‌له‌وی خوایه
ئاخرپیاوچون شیت نابی، گڕناکڕێ، که ده‌بینێ.
جانه‌وه‌ر،ده‌که‌ن،به‌مرۆڤ
ناوی ئه‌و‌ها!! گه‌وره‌ده‌که‌ن
کرده‌وه‌که‌ی به‌راوه‌ژوو
ده‌ڵێنه‌وه.
هه‌رهێند ماوه
بچنه‌سه‌رگۆڕی تۆپیوی،
سه‌ڵاوه‌تی له‌به‌ژنی ده‌ن
به‌ردان، ڕێزکه‌ن،
چلدانه‌ی لێ بگرنه‌وه
ده‌جا له وان سه‌یرنییه!
ئه‌گه‌رکاتیان بۆبڕه‌خسێ
ته‌رمی شه‌هیدانی کوردم، به ئامانت، له‌وێ نیژراو،
له‌گۆڕیچه‌بیننه‌ده‌رێ
بۆشوێنی تربگوێزنه‌وه،
هێندیک مێدیاش وه‌کووخۆیان
بێ جه‌وهه‌رن
چڵکا‌وخوروچلێس‌وبه‌س،
داودۆزوو ئاڵقه‌به‌گۆشن،
ڕووخزمه‌تکارونۆکه‌رن
که‌وانه‌بووا،
ده‌بوالێیان له قاودابوان
که‌وانه‌بوا،
ده‌بوا له وێ ڕاویان نابوان
شرتووشۆیان ده‌رێنابوان
که‌دورشمی وابخویننه‌وه
ئه‌گه‌رئێوه پێتان وایه
ئه‌وخوینخۆره وا شه‌ریفه،
موقه‌ده‌سه
له‌گومان دووره، که‌م هاوتایه
سه‌یرنییه...
ڕابن بڕۆن له‌بۆ"تاران"
بۆسه‌رگلکۆی سه‌بنێسی لیدراوێ تۆپیو،
هی جه‌ماران
سمی هه‌ردووپاشوو پێشووی،
به زوان خۆ‌و بلێسنه‌وه
بڕۆن کۆنینه‌ناسن به‌رن که‌له‌ی هێتله‌ربدۆز‌نه‌وه
بیبن ده‌چوارچیوه‌ی بگرن
له‌گه‌ڵ خۆۆوه‌گه‌وره‌کانتان،
له‌کوردستان، وێنه‌یان لێ هه‌ڵگرنه‌وه
ئه‌گه‌رمتمانه‌تان‌وایه
ده‌ی خێراکه‌ن ڕامه‌وه‌ستن
بڕۆن بۆسه‌رگۆڕی ته‌یموور،ته‌یمووری له‌نگ،
بزانن له‌کوێ نیژراوه،
بۆنی بکه‌ن هێسکووپروسکی
ڕزیووی وی،
بدۆزنه‌وه
دیسان سازده‌ن ئه‌وهه‌للا‌یه
سه‌نارێوو شانۆی بۆبگرن، کۆته‌ڵێک بڕازێننه‌وه،
ئه‌گه‌ربیروبڕواو وایه
ڕامه‌وه‌ستن
بڕۆن بانه‌خێچێ کات‌و،
باوه‌خت، به فیڕۆنه‌چێ، بۆسه‌رگڵکۆی چه‌نگیزه‌کان،
ته‌رمی له‌گه‌ڵ خۆوبیننه‌وه
مناره‌کان له‌که‌له‌کان سازده‌نه‌وه،
پاپۆچه‌ی له‌زرێزی موورو له‌به‌ربکه‌ن،
تاقه‌وکه‌ویی ده‌به‌ر‌بکه‌ن
به‌پلپله و‌به‌سلسه
له‌وشاره پڕمناره‌یه،
سواری هه‌سپی کۆته‌ڵی که‌ن، دیسانیش بیڕازێننه‌وه
ده‌ی ده‌ی بڕۆن رامه‌وه‌ستن
بچنه‌سه‌رگۆڕی سه‌دامی،
کڕنۆش له‌بۆگلکۆی به‌رن،
سه‌ت جارده‌ستخۆشی لێبکه‌ن
بۆکشاره‌که‌ی هه‌له‌بجه و‌دوازده‌هه‌زارشه‌هیده‌که‌ی
بۆدووسه‌ت هه‌زارئه‌نفالی جینو‌سایدی،
به"زه‌عیمی" ناولێبه‌رن
وێنه‌ی له‌سه‌رده‌ستوودانێن،
زبانووبکه‌نه که‌ژوو لێی هاڵێنوو،
بیهۆننه‌وه
ئه‌نگۆفیری ماچ کردنی خوێنخۆرانن
وه‌کووپێشوو،
ماچ له‌سه‌رماچ
گۆڕی ماچ که‌ن
بچن سمی بلێسنه‌وه
سه‌یرنییه
به‌رد ده‌له‌رزێ،
کێوده‌له‌رزێ
له‌خوێن ڕیژی ئه‌وخوینمژه
خومه‌ینی یه،
به‌لام سه‌یره ئێوه تازه ده‌تانهه‌وێ بیکه‌ن به‌بووت
له‌ناوکوردیش ناوی مردووی،
بژیننه‌وه
کردووتانه
به‌پیاوی چاک،
به‌زاتی پاک
گۆڵه ئه‌له‌و زمانه‌دا وشه‌ی "زات"ی به‌ده‌مداهات،
بۆ وی هه‌ڵبه‌ست،
ئه‌گه‌ر"زات" مه‌فهومی وابێ
چ زاتێک بێ له‌عنه‌ت نابێ
...
ئه‌گه‌روایه،ده‌جابرۆن...هه‌تازووه
کاتووبه‌فیڕۆنه‌چووه
له‌سه‌رقه‌بری چلدانه‌ی خۆوبگرنه‌وه،
ئه‌ی خه‌ڵکینه؟
ڕۆشنبیران، ئه‌ی شاعیران، ئه‌ی نووسه‌ران،
هونه‌رمه‌ندان،
ئه‌ی خوینکاران،
ئه‌ی تاجیروبازرگانان
ئه‌ی وه‌رزێران،
ئه‌ی جۆتیاران،
ئه‌ی شێخ ومشایخه‌وسه‌ید
ئه‌ی جوامێران
ئه‌ی گه‌ڕیده‌ی دێی وشاران
ئه‌ی باوک ودایکی شه‌هیدان، له‌کوردستان، بۆچ بێده‌نگن، بۆچ که‌مڕه‌نگن
نابنه‌پۆلوو،
گڕ له دڵ ناگه‌شیننه‌وه
سه‌رهه‌ڵناده‌ن، نابنه‌دریا،
نابنه توفان،
نابنه‌شوپولی، ئوقیانووس
پرێشکان ناپڕژیننه‌وه
به‌سه‌ریاندا ناشکێنه‌وه
خێڕا ڕابن، بۆی ڕاپه‌رن،
به‌به‌رد،
به دار،
به‌لایزوته‌وروساتۆر،
له‌دێ وشار،
به باڵته‌و به‌که‌چه که‌وش،
به‌هیلکه‌وکۆن،
به‌ته‌ماته‌ی ده‌توڵخاوه،
تێان بگرن،خووداریان که‌ن،
به‌تف،
بچن ڕوویان سواخده‌ن،
له‌خۆفرۆشیان بگێڕنه‌وه
ئه‌وه‌ی له‌م دیو،ئه‌مه‌ی له‌ودیو،
ئه‌گه‌رفتوای خوێن ڕ‌ژانی گه‌لی کوردتان، به‌ده‌م "ئه‌وزات" وه‌بیرنایه
بچنه‌هه‌مووسه‌رچیاکان،
پێده‌شت‌وسه‌حراوچۆله‌وار
باگێره‌کان،
ناودۆڵه‌کان
ته‌پک ونه‌وی،
باویشه‌وبه‌رپاڵ‌وکه‌وی،
خواروژووری هه‌مووله‌ندێک،
سێبه‌ری گشت گاشه به‌ردێک،
سه‌رکه‌وی به‌فری گشت کێوی
داوینی زردوونشێوی
له‌ده‌شت،
له‌شاخ
له‌لاپال، له‌به‌رقه‌دی هه‌مووهه‌ردیک
له هه‌رکوێیه‌ک گوڵێکتان دی، سووری لێوی دڵێکتان دی،
ئه‌وه ته‌رمی شه‌هیدانه
له‌ڕه‌قه‌ن‌و زورکی ئه‌وێ،
ده‌وروپشتی، هه‌رکوێره‌دێ،
به‌فتوای ئه‌وپیره‌که‌ره
به‌ده‌ست پاسدار،
به‌سیج،
به‌دکار،
به‌بانگه‌واز،
نرخی گیانیان حه‌ڵاڵ کرا
به‌تۆپ، قازیفه، ئارپیچی، به‌شیست تیر‌و،نووکی نیزه
له‌ماڵ له‌بێلاوله‌سه‌نگه‌ر
له‌چه‌خت وهه‌لدیروهه‌وار
به‌کۆکوژران،
یاکووبه‌کۆدران
له‌دار
گولله‌ی خه‌لاسیان لێدرا،
خوێنیان ڕژا،
هه‌زارهه‌زار
ئه‌ی زۆڵینه...
ڕووتان وه‌کووبنی منجه‌ل، قورمی بانی، سه‌ت جارڕه‌ش بێ
له‌ئابڕوشه‌ڕه‌ف بێ به‌ش بێ
ئاخۆ توخودا ژه‌مه نانێک ئه‌وه دێنێ
که‌بێی چاوت له‌خوێنی گه‌ڵ بنوقینی
هی
وڵاتێک
به‌هیوای کوته‌خه‌ڵاتێک
له‌داگیرکه‌ر
له‌هه‌ڵچونی ئه‌وخوینانه،
له‌وه‌زلتر
ئیتر چ به‌ڵگه‌بێنمه‌وه
به‌ڵگه‌ت ده‌وێ له‌خوینی کورد،هه‌زاربه‌ڵگه‌ت بۆدێنمه‌وه...
ئه‌وه‌ش بۆتۆ به‌ڵگه‌لێبران.
ده‌ی ده‌ی بڕۆن،دیسان په‌یکه‌ریان لێ سازده‌ن
له‌شه‌قامی شاره‌کانتان،
له‌سه‌رره‌فعه‌ی ماڵه‌کانتان
بیانکه‌نه‌خه‌نجه‌ری خۆوو
له‌به‌رپشتیندیان ڕابکه‌ن
سه‌ری کوردیان بۆدابکه‌ن
ئه‌وکی کوردایان پی ببڕن
زکی کوردیان پێ بدڕن
بیانکه‌نه تفه‌نگی خۆ‌و
ته‌قه‌ی پێ له‌ئابڕووبکه‌ن
نامه‌ی نۆکه‌ری خوتانیان،
ئه‌وهابێنن بۆڕووبکه‌ن،
به‌تورکی وبه‌کوردی وفارسی
له‌به‌رچاوی مخلوقات کوره‌ی سه‌رهه‌رد
به‌بێ شه‌رمی بیخوێننه‌وه
لێویان به‌لیویان وه‌بنێن، هه‌ناسه‌ی ده‌میان، هه‌ڵمژن،
که‌ده‌ریای قینیان ڕشتووه
ئه‌وانه‌ی کوردیان کوشتووه
یان خوێنی کوردیان مژتووه
وه‌ک خومه‌ینی بیکه‌ن به‌بوووت
هه‌ردوولا گون، نیوپووت‌و پووت
دست تێكه‌ڵ و مڕۆڤ کوژن
مه‌مکی دایکتان به‌رهه‌ڵداوه، گونی زڕباوکیان ده‌مژن
لێوپیروزبێ ئه‌وبازاره
به‌لام باله‌بیرتان نه‌چێت، دونیا بۆخۆی داربه‌داره
ئه‌وهه‌سته‌ی له ده‌روونه‌وه
چی خوڵقاند ئه‌وده‌خوڵقینێ
چی چاند! هه‌رئه‌و، ده‌دروونه‌وه.
له‌وزۆزان وله‌وکوێستان وله‌وپێواره.
سه‌رتان هه‌ربه‌وده‌سونه‌وه.
حامیدره‌شیدی زه‌رزا،سیدنی استرالیا.12/6/2010.
___________________________________________________________